سبەینێ،
ئەمریکییەکان لە هەڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرێسدا بەشداری دەکەن، کە رەنگە ببێتە
هۆی فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکەی، یانیش
بیخاتە بەردەم کۆنگرێسێک کە پرۆژەکانی پەکبخات و لێکۆڵینەوە لە بڕیار و چالاکییە
داراییەکانی ئیدارەکەی بکات.
ئەگەرچی ناوی
ترەمپ لەسەر کارتی دەنگدان نابێت، بەڵام ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنانە توانای جوڵەی
سەرۆک لە دوو ساڵی کۆتایی ویلایەتەکەیدا دیاری دەکات، لەکاتێکدا دیموکراتەکان
هەوڵی وەرگرتنەوەی زۆرینە لە کۆمارییەکان لە یەکێک یان هەردوو ئەنجومەنەکەی
کۆنگرێس دەدەن. دەنگدانەکە تەنها دەسەڵاتی یاسادانانی فیدراڵی ناگرێتەوە، بەڵکو
هەڵبژاردنی پارێزگاری دەیان ویلایەت و هەزاران بەرپرسی ناوخۆیی لەخۆدەگرێت، ئەمەش
لەکاتێکدایە کە مەترسییە ئابوورییەکان لەگەڵ دۆسیەکانی جەنگ، کۆچبەران، گەندەڵی و
فراوانبوونی خێرای بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد تێکەڵ دەبن.
لە کۆنگرێسی
ئەمریکادا، کۆمارییەکان ئێستا بە 218 کورسی لە بەرامبەر 214 کورسیی دیموکراتەکان
کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، هاوکات لە ئەنجومەنی پیرانیش بە 53 کورسی لە
بەرامبەر 45 کورسیی دیموکراتەکان زۆرینەن. لەدەستدانی ئەم زۆرینەیە لەلایەن
کۆمارییەکانەوە وا لە ترەمپ دەکات، بۆ تێپەڕاندنی یاسا و خەرجییەکان ناچاربێت
لەگەڵ نەیارە سیاسییەکانیدا دانوستان بکات و ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی لیژنەکانی
کۆنگرێس ببێتەوە.
113 جار خوێندراوەتەوە