بەرپرسێکی ئەمریکی: لە ئەگەری شکستی کۆمارییەکان لەهەڵبژاردن، هێرش بۆ سەر ئێران دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:45 - 31/10/2026
جیهان
+
-

پێگەی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە؛ ئەنجامی هەڵبژاردنە نیوەییەکانی ئەمریکا نابێتە فاکتەرێکی یەکلاکەرەوە بۆ بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ئێران.

 

بەپێی زانیارییەکانی پێگەکە، ئەگەر کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنە نیوەییەکاندا شکست بهێنن، ئەگەری زۆرە ترەمپ فەرمانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی ئێران دەربکات. ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو بژاردەیە هێشتا لەنێو هەژمارەکان و پلانی ئیدارەی ئەمریکادا بە کراوەیی ماوەتەوە.

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەرپرسە ئەمریکییە هۆشداریی داوە کە لە ئێستادا باشترین دەرفەت لەبەردەم ئێراندا هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان و پێویستە قۆستبکرێتەوە.

116 جار خوێندراوەتەوە