عەباس عێراقچی،
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت؛ وڵاتەکەی لەمەودوا هیچ هێڵێکی سوور ناناسێت لە
ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک کە بکرێتە سەر ئاسایش و گەلەکەی، هۆشداریش دەدات لە
وەڵامێکی سەربازیی "کەمەرشکێن و وێرانکەر".
لە پەیامێکدا
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، عێراقچی کاردانەوەی بۆ لێدوانێکی فریدریش مێرتس،
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا نیشانداوە لەبارەی زیانەکانی شەڕ لە دژی ئێران و بە بیری هێناوەتەوە
کە مێرتس پێشوازی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ساڵی ڕابردووی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر
ئێران کردبوو و رایگەیاندبوو، "ئەوان کاری پیس لەبری ئەوروپا دەکەن".
وەزیری دەرەوەی
ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو 100 ملیار یۆرۆیە بەهیچ شێوەیەک بەراورد ناکرێت بەو
گورزە وێرانکەرەی هێزە چەکدارەکانیان لە هەر لایەنێکی دەدەن کە بوێرێت هێرش بکاتە
سەر وڵاتەکەی و لەوەشدا هیچ هێڵێکی سوور ناناسن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ڕاوێژکاری
ئەڵمانیا دانی بەوەداناوە؛ بەهۆی شەڕ و گرژییەکانەوە نرخی وزە بەرزبووەتەوە و لە
هەشت مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 100 ملیار یۆرۆ زیانی بە کۆمپانیا و بەکاربەرانی
ئەوروپی گەیاندووە.
102 جار خوێندراوەتەوە