وەزیری
گەنجینەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت؛ پرۆسەی گۆشەگیرکردنی ئابووریی ئێران بە
سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت و لە ئێستادا تاران توانای بەدەستهێنانی دۆلاری نەماوە.
سکۆت بیسێنت،
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، توانای دارایی بریکارەکانی ئێران بەرەو
لاوازی دەچێت. هاوکات بۆ یەکەمجار لەو کاتەوەی ئێران دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت
کردووە، هیچ بارهەڵگرێکی نەوتی ئەو وڵاتە لە دەریاکاندا بوونی نییە.
ڕوونیشیکردەوە،
ئامانجی بڕینی شادەماری نەوتیی ئێران، بێبەشکردنی تارانە لە دابینکردنی پارە بۆ
تیرۆر، بەرنامە ئەتۆمییەکەی و ژیانی خۆشگوزەرانیی بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران.
ماوەی چەند مانگێکە واشنتن گەمارۆی توندی
خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی نەوتەکەی بە بازاڕە
نێودەوڵەتییەکان و رێگری لەو کەشتیانەی بەرەو بەندەرەکانی ئێران دەچن.
64 جار خوێندراوەتەوە