بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48
کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت؛ ئەگەرەکانی نمەباران و تاوەباران لە
هەندێک ناوچە بەردەوام دەبن.
بەپێی
پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، هاوکات
ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە هەندێک کاتدا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە
و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەیە. پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارەکانی دوێنێ،
کە گەرمیان بە 30 پلە و حاجی ئۆمەران بە 15 پلە بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمییان
تێدا تۆماردەکرێت.
بۆ سبەی
یەکشەممە، کەشناسی پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ (1 بۆ 2) پلەی
سیلیزی بەرز ببنەوە. ئاسمان بە نیمچەهەوری دەمێنێتەوە و لە کاتەکانی
ئێوارەشدا ئەگەری تاوەبارانی کورتخایەن لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە و دەوروبەریان
هەیە.
119 جار خوێندراوەتەوە