پۆلیسی ڕاپەڕین هۆشداری دەدات؛ باندێک بە ناوی هاوسەرگیرییەوە فێڵ لە کچان دەکەن

KNN : Kurdish News Network
07:54 - 29/10/2026
کوردستان
+
-

پۆلیسی ڕاپەڕین هاووڵاتییانی سنوورەکە لە دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی فێڵکردنی ئەلیکترۆنی ئاگادار دەکاتەوە، کە تێیدا باندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و بە ناوی ڕێکخستنی پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە پارە لە کچان وەردەگرن

 

بەپێی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، باندەکە لە ڕێگەی چەند هەژمارێکی ساختەوە خۆیان وەک "نووسینگەی ڕێکخستنی هاوسەرگیری" دەناسێنن. دوای ناساندنی کوڕان و کچان بە یەکتری و پێدانی بەڵێنی هاوسەرگیری، کەسەکە بە بیانووی خەرجیی گواستنەوە و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون داوای پارە لە کچەکە دەکات، بەڵام دەستبەجێ دوای وەرگرتنی بڕە پارەکە، پەیوەندییەکەی دەپچڕێنێت و کچەکە بلۆک دەکات

 

لەبەرامبەر ئەم مەترسییەدا، پۆلیس داوا لە دایک و باوکان و سەرجەم هاووڵاتییان دەکات هۆشیاریی تەواو بە کچەکانیان بدەن، تاوەکو نەبنە نێچیری ئەم جۆرە باندانە و لە پێناو پارە و ئاشکراکردنی زانیارییە کەسییەکانیاندا فریو نەدرێن.

198 جار خوێندراوەتەوە