بانکی ناوەندیی عێراق دەرکردنی لیستی وردبینی بۆ سیاسییەکان ڕەتدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:46 - 29/10/2026
ئابوری
+
-

بانکی ناوەندیی عێراق ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دەرکردنی لیستی وردبینی بۆ هەژماری بانکیی چەند کەسایەتییەکی سیاسیی دیاریکراو دەکەن و بە هەواڵی بێ بنەما وەسفی کردن.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هەواڵانەی لە هەندێک ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە و گوزارشت لە سروشتی کار و ڕێکارە دامەزراوەییەکانی بانکەکە ناکەن.

 

جەختیشیکردەوە، ئەو ڕێکارە چاودێری و وردبینییانەی ئەنجامیان دەدات، بەشێکن لە ئەرکە ئاساییەکانی خۆی بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان، هەروەها دوورن لە هەر مەرام و پاڵنەرێکی سیاسی.

182 جار خوێندراوەتەوە