بانکی ڕافیدەین
ڕایگەیاند، لە ماوەی 72 کاتژمێردا بڕی پێشینەکان بەسەر داواکارانی قۆناغی دووەمدا
دابەش دەکەن. مەرجی سەرەکیش ئەوەیە کە پێویستە
داواکار هیچ قەرزێکی پێشووی ئەلیکترۆنیی لەسەر نەبێت.
سەیف ڕیاز،
بەڕێوەبەری بەشی کارتی بانکی و پارەدان لە بانکی ڕافیدەین ئاماژەی بەوە کرد، دوای
تەواوبوونی قۆناغی یەکەم، ئەمڕۆ دەرگای پێشکەشکردن بۆ قۆناغی دووەم کراوەتەوە کە
پێنج هەزار کەس دەگرێتەوە. ڕوونیشیکردەوە
کە بڕی پێشینەکە بەتەواوی دەدرێتە فەرمانبەران و خانەنشینان، ڕێژەی سوودیش 6٪
دەبێت و لە ماوەی 60 مانگدا دەگەڕێندرێتەوە.
هاوکات ئەشواق
تاڵب، بەڕێوەبەری بەشی قەرزەکان لە بانکەکە باسی لەوە کرد، بڕی پێشینەکە لە نێوان
پێنج بۆ 10 ملیۆن دیناردایە و فەرمانبەران و خانەنشینان دەگرێتەوە. جەختیشی کردەوە کە دوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکان،
لە ماوەی 72 کاتژمێردا پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری داواکاران.
175 جار خوێندراوەتەوە