لەبەغداد سەرجەم هێزە ئەمنیەکان بە پۆلیس و دژە تیرۆرو هێزەکانی ناوخۆو خرانە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیەوە
هەواڵ: KNN
سەرچاوە ئەمنییەکان لە پایتەختی عێراق ڕایانگەیاند، کەسەرجەم دامەزراوە و هێزە ئەمنییەکانی شاری بەغدا خراونەتە بەرزترین ئاستی ئامادەباشییەوە (حاڵەتی ئینزار ج)، ئەمەش وەک هەنگاوێکی پێشوەختە بۆ بەرگرتن لە هەر گرژی و ئاڵۆزییەک لە گۆڕەپانە سەرەکییەکاندا.
بەپێی
زانیارییەکان، بڕیارەکە هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق، پۆلیسی فیدراڵی، پۆلیسی ئامادە
و پۆلیسی ناوخۆ دەگرێتەوە، هاوکات مۆڵەتی تەواوی ئەفسەر و کارمەندانی هێزە
چەکدارەکان هەڵوەشێنراوەتەوە و بەپەلە بانگکراونەتەوە بۆ سەر کارەکانیان بە
مەبەستی بڵاوەپێکردنیان لە ناوچە هەستیارەکان و دەوروبەری ناوچەی سەوز.
هۆکاری ئەم
جێگیرکردنە بەرفراوانەی هێزەکان بۆ ڕێوشوێنە ڕێگرییەکانی حکومەت دەگەڕێتەوە
لەبەرامبەر توندبوونەوەی بانگەشەکان بۆ خۆپێشاندان. ماوەی چەندین ڕۆژە چالاکوانان
و لایەنگرانی بزووتنەوەی تشرینییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرقاڵی
کۆکردنەوەی جەماوەرن، بە مەبەستی ئەنجامدانی خۆپێشاندانی بەرفراوان لە ساڵیادی
ڕووداوەکانی تشرینی 2019دا.
991 جار خوێندراوەتەوە