دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ ئێران تووشی شکستێکی زۆر قورس
بووە و بەمزوانە کۆتایی بە جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ تاران دەهێنێت.
لە لێدوانێکی
ڕۆژنامەوانیدا ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی پچڕانی بەردەوامی کارەباوە، ئێران لە
بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا ڕووبەڕووی قەیران و ئاستەنگییەکی گەورە بووەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا
جەختی لەوەش کردەوە، هەرچەندە هێشتا ئێران خاوەنی موشەکە، بەڵام تواناکانیان لاواز
بووە و ژمارەی موشەکەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
132 جار خوێندراوەتەوە