بغداد هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا و ئێران بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پەکەکە و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:17 - 21/10/2026
کوردستان
+
-

حکومەتی عێراق هەڵوێستی فەرمیی خۆی لەبارەی بوونی گرووپە چەکدارە بیانییەکان لە خاکی وڵاتەکەیدا ڕاگەیاند و جەخت کردەوە کە نابێت خاکی عێراق بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێنرێت

 

حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئاشکرای کرد کە هەماهەنگییەکی باڵا لەگەڵ تورکیا هەیە بۆ چوونە دەرەوەی چەکدارانی پەکەکە لە عێراق. هاوکات لە ڕێگەی لیژنەیەکی باڵاوە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران دەکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی بوونی پێشمەرگەی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لەناو خاکی عێراق و بەتایبەتی لەناو هەرێمی کوردستاندا

 

وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەش دا کە بوونی هەر گرووپێکی چەکداری بیانی لەناو عێراقدا لەگەڵ بنەما دەستوورییەکاندا ناگونجێت و حکومەت ڕژدە لەسەر ڕێگریکردن لە هەر دەستدرێژی یان هەڕەشەیەک کە لە خاکی عێراقەوە ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ بکرێت.

103 جار خوێندراوەتەوە