دادگای کارگێڕیی سلێمانی فەرمانی تۆمارکردنی خانووبەرە بە ناوی بیانی و عێراقییەکان هەڵوەشاندەوە

KNN : Kurdish News Network
08:30 - 21/10/2026
کوردستان
+
-

دادگای کارگێڕیی سلێمانی بڕیارێکی فەرمیی دەرکرد و تێیدا فەرمانی کارگێڕیی ژمارە (٦٤٤٨)ی ساڵی ٢٠١٦ی پارێزگای سلێمانی هەڵوەشاندەوە، کە ڕێگەی بە تۆمارکردنی خانوو و شوقە بە ناوی هاووڵاتیانی عێراقی و بیانی بە شێوەی هاوشێوەی دانیشتووانی سلێمانی دەدا

 

بەپێی بڕیارەکەی دادگا کە لە بەرواری ٢٠٢٦/١٠/٢١ دەرچووە، ئەو فەرمانە هیچ بنەمایەکی یاسایی نەبووە و پێشێلکاریی دەستووری و یاسایی تێدا بووە، لەوانەش پێشێلکردنی ماددەی ٢٣ی دەستووری عێراق سەبارەت بە ڕێگریکردن لە گۆڕانکاریی دیمۆگرافی.

225 جار خوێندراوەتەوە