هاتوچۆی هەرێم دەنگۆی پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا ڕەت دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 20/10/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان دەنگۆی پێدانی کۆد و تابلۆی ئەمنی بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و تۆمارنەکراو ڕەت دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە تەنها بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لایەنی فەرمین بۆ پێدانی تابلۆ

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا، هاتوچۆی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە کە بەدەر لە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، هیچ دامەزراوەیەک مافی نییە ڕێکار بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل دابنێت

 

هەروەها هۆشداری داوە کە هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆی فەرمی هەرێم، عێراق، یان تابلۆی بیانی نەبێت، بە بێ تابلۆ هەژمار دەکرێت و تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبەنەوە.

177 جار خوێندراوەتەوە