وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی هەڵمەتێکی داشکاندندا لێخۆشبوون بۆ زیاتر لە 400 ملیار دیناری قەرزی پێش ڕووناکی کراوە و زیاتر لە 70٪ی هاوبەشانی کارەباش هیچ قەرزێکیان لەسەر نەماوە
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتەکە، کۆی گشتیی لێخۆشبوونەکە گەیشتووەتە 403.13 ملیار دینار
ژمارەی ئەو هاوبەشانەی سوودمەند بوون 951 هەزار و 98 هاوبەش بوون، هەروەها بڕی کۆکراوەی پارەکەش گەیشتووەتە 500.61 ملیار دینار
حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە پڕۆژەی ڕووناکی تا کۆتایی ساڵی 2026 لە سەرانسەری هەرێم دەگاتە ئەنجام و کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت.
73 جار خوێندراوەتەوە