مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و چاوەڕێن پەرلەمانتاران بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، تاوەکو ئەو هەنگاوە ببێتە دەستپێکی خزمەتکردنی خەڵک و پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، بایکۆتکردنی پەرلەمان ڕاکردنە لە بەرپرسیارێتی و بێوەفاییە بەرامبەر بە دەنگی خەڵکی کوردستان، جەختیش دەکاتەوە کە کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەرک و بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی سەرجەم ئەو پەرلەمانتارانەیە کە بە دەنگی هاووڵاتییان هەڵبژێردراون.
ناوبراو هیواشی خواستووە پەرلەمانتاران بەوەفا بن بەرامبەر بە دەنگدەرانیان، لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن و بە کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
151 جار خوێندراوەتەوە