بزوتنەوەی گۆڕان: چیتر کات بە فیڕۆنەدرێت و پەرلەمان کارا بکرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:03 - 20/10/2026
کوردستان
+
-

بزووتنەوەی گۆڕان لە دووەم ساڵیادی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا، داوا لە هێزە دەسەڵاتدارەکان و لایەنە سیاسییەکان دەکات چیتر کات بەفیڕۆ نەدەن و پەلە بکەن لە کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، وەک پێشمەرجێکی سەرەکی بۆ زامنکردنی ژیان، بژێوی و شایستە داراییەکانی هاونیشتمانییان.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوە کردووە، مایەی نەنگییە دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردندا، بەهۆی ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی تەسکی حیزبییەوە پەرلەمان لە دۆخێکی نادەستووری و چەقبەستوودا ماوەتەوە و دامەزراوە نیشتمانییەکان بێ ڕۆڵ کراون.

 

بزووتنەوەکە هۆشداری دەدات کە ئەم چەقبەستووییە سیاسییە هاوکاتە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و عێراق، کە بەبێ کاراکردنەوەی دامەزراوە دەستوورییەکان مەترسی و ئاڵنگارییەکانی سەر هەرێمی کوردستان زیاتر دەبن؛ بۆیە سەرجەم لایەنەکان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیی مێژوویی و نیشتمانی بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکان و بەهێزکردنی پێگەی هەرێم لە عێراق.

86 جار خوێندراوەتەوە