کۆمپانیای
نەوتیی گەڵف کیستۆن (GKP) و کۆمپانیای شاماران لە ڕێگەی
مامەڵەیەکی ئاڵوگۆڕی پشکەکانەوە یەکدەگرن، کە تێیدا بەهای کۆمپانیای شاماران بە 601
ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە. ئەم هەنگاوە کێڵگە نەوتییەکانی هەردوو کۆمپانیاکە لە
هەرێمی کوردستان و عێراق یەکدەخات و پێگەیان بۆ قۆناغی دەستپێکردنەوەی هەناردەی
نەوت بەهێزتر دەکات.
بەپێی
ڕاگەیەندراوی فەرمیی گەڵف کیستۆن، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان کە وابڕیارە لە
ناوەڕاستی ساڵی 2027دا کۆتایی بێت، خاوەندارێتیی قەوارە نوێیەکە بە ڕێژەی 50 بە 50
لە نێوان هەردوو لادا دابەش دەکرێت. هاوکات خاوەن پشکەکانی گەڵف کیستۆن بڕی 50
ملیۆن دۆلار وەک قازانجی زیادە وەردەگرن و دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکەش بەهای
پشکەکانی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی 3.45٪ بەرزبووەتەوە.
ئەم یەکگرتنە
قەبارەی یەدەگی نەوتی هەردوو کۆمپانیاکە بۆ 323 ملیۆن بەرمیل و ئاستی بەرهەمهێنانی
ڕۆژانەش بۆ 53 هەزار بەرمیل نەوت بەرز دەکاتەوە. جێبەجێکردنی کۆتایی ڕێککەوتنەکە
پێویستی بە ڕەزامەندیی خاوەن پشکەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دووبارە
ڕێکخستنەوەی قەرزەکان هەیە.
85 جار خوێندراوەتەوە