لەسەر دۆسیەی تەقەکردن لە ماڵێکی هەولێر؛ تەقەکەرێک و کەسێکی ناسراوی سۆشیاڵ میدیا دەستگیر کران

KNN : Kurdish News Network
12:20 - 20/10/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە لەسەر کێشەیەکی دوولایەنە تەقەیان لە ماڵێک لە گەڕەکی 99ی زانکۆی شاری هەولێر کردبوو و یەکێکیان کەسێکی ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە.

 

ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی 29ی 9ی 2026 ماتۆڕسکیلێک تەقەی لە ماڵی هاووڵاتی (فاتمە ئیبراهیم) کردووە. دوای لێکۆڵینەوە و دەرچوونی فەرمانی دادوەر، تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (م. ع. ع) کە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەڵاتبوو، لە کاتی گەڕانەوەیدا دەستگیر کرا.

 

لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا و بەپێی تۆماری کامێراکانی چاودێری، کەسێکی دیکە بەناوی (ع. م. ف) کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناسراوە، دەستگیر کراوە؛ ناوبراو لە کاتی تاوانەکەدا لەگەڵ تەقەکەرەکەدا بووە بۆ دەستنیشانکردنی ماڵەکە و پێشتریش هانی کەسێکی دیکەی داوە تەقە لە هەمان ماڵ بکات.

 

ئاسایش ئاشکرای کردووە، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی نێوان (ع. م. ف) و کوڕی ئەو ماڵەوە بووە کە ناوی (زرار)ـە؛ هاوکات خودی (زرار) تۆمەتبارە بە تەقەکردن لە نووسینگەی خانووبەرەی (ع. م. ف) و ئێستا بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەڵاتووە.

100 جار خوێندراوەتەوە