دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشنیازی کردووە ناوی زەریای ئەتڵەسی یان زەریای هێمن
بکرێت بە "زەریای ترەمپ"، بەڵام کۆمپانیای گووگڵ دژی ئەو پێشنیازە
وەستاوەتەوە و ڕەتیکردووەتەوە.
ترەمپ لە
کۆبوونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە ویلایەتی جۆرجیا ئاشکرای کرد، نەخشەیەکی بە
ناونیشانی "زەریای ترەمپ" بۆ کۆمپانیای گووگڵ ناردووە، بەڵام نوێنەرانی
کۆمپانیاکە لە وەڵامدا پێیان وتووە: "ئیتر بەسە! هەر ئەوەندە بەسە و چیتر هیچ کارێکی
تر ناکەین."
سەرۆکی ئەمریکا
کە پێشتر لە ساڵی 2025 دا بە دەرکردنی فەرمانێکی جێبەجێکردن ناوی "کەنداوی
مەکسیک"ی بۆ "کەنداوی ئەمریکا" گۆڕیبوو، ئاماژەی بەوە کرد کە
ئەمجارە تەنها گاڵتەی کردووە، هەرچەندە وتیشی ئەم پێشنیازە خراپترین بیرۆکە نەبووە
کە تا ئێستا بە مێشکیدا هاتبێت.
پێشتر
کۆمپانیای گووگڵ گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیک و هەروەها گۆڕینی ناوی "دەریاچەی
ئۆنتاریۆ"ی بۆ "دەریاچەی ئەمریکا" لە وەشانی ئەمریکیی نەخشەکانیدا
جێبەجێ کردبوو، هاوکات ترەمپ لە ڕابردوودا و لە گەرمەی جەنگی لەگەڵ ئێراندا،
بیرۆکەی گۆڕینی ناوی "گەرووی هورمز"یشی بۆ "گەرووی ترەمپ"
خستبووە ڕوو.
172 جار خوێندراوەتەوە