وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان و ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی (فۆڕێکس). بڕیارەکە ئاراستەی گشت کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت (ISP) کراوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ جێبەجێی بکەن
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتەکە کە واژووی ئانۆ جەوهەری، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی لەسەرە، داوا لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کراوە گشت ئەو پلاتفۆرمانە بلۆک بکەن کە کاری ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی و دراوی دیجیتاڵی ئەنجام دەدەن. بڕیارەکەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقدایە
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی گواستنەوە پاڵپشتە بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا دەرچووە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە مامەڵەکانی کۆمپانیاکانی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان.
158 جار خوێندراوەتەوە