نەتانیاهۆ: گورزی قورستر لە دوژمنانمان دەوەشێنین

KNN : Kurdish News Network
01:41 - 19/10/2026
کوردستان
+
-

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بنکەیەکی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەیەوە هۆشداریی توند دەداتە نەیارانی و ڕایدەگەیەنێت، توانا و ئامادەیی تەواویان هەیە لە هەر ساتێکدا پێویست بکات گورزیان لێ بوەشێنن.

 

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی سەردانیکردنی یەکێک لە بنکەکانی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: "ئامادەیی، ئیرادە و توانای پێویستمان هەیە بۆ ئەوەی لە هەر ساتێکدا کە پێویست بێت، گورز لە دوژمنەکانمان بوەشێنین."

 

نەتەنیاهۆ پەیامێکی هۆشداریی ئاراستەی نەیارانی تەلئەبیب کرد و وتی: "بە دوژمنەکانمان دەڵێم تاقیمان مەکەنەوە، چونکە گورزی زۆر قورستر لەوەی تا ئێستا بەرگەتان گرتووە، بەردەکەوێت."

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی بوێریی فڕۆکەوانان، هێزە ئاسمانییەکان، تیمەکانی سەر زەوی، سوپا و حکومەتی ئیسرائیلەوە دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە، جەختیشی کردەوە کە سوورن لەسەر بەرگریکردن لە خۆیان.

135 جار خوێندراوەتەوە