وەزارەتی خوێندنی باڵا: بە ڕێژەی 50٪ لێخۆشبوون لە کرێی خوێندن دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
05:06 - 15/10/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) دەرکرد

 

بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە بە واژۆی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووە، ئەو خێزانانەی دوو قوتابی یان زیاتریان لە سیستەمی خوێندنی پارالێل یان ئێواران هەبن، لەخۆشبوون بۆ هەریەکەیان بە رێژەی (٥٠٪) لە کرێی خوێندن سوودمەند دەبن، بەهەمان شێوەی ساڵی پێشوو

 

هەروەها بڕیار درا بە داشکاندنی بڕی پارەی داواکراو لەدوای داشکاندنی رێژەی (٤٥٪) لە کرێی خوێندن بۆ ئەو ئەندامانەی خێزان کە سێ قوتابی یان زیاتریان هەبێت.

159 جار خوێندراوەتەوە