پارتی
کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە چوارچێوەی پرۆسەی چەکدانان و بە چاودێریی دەزگای
هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، چوار کەمپی سەربازی و لۆجستیی لە ناوچەی
مەتینای هەرێمی کوردستان چۆڵ کرد و بڕیارە قۆناغەکانی داهاتوو ناوچەکانی گارە،
خواکوڕک و قەندیلیش بگرێتەوە.
ڕۆژنامەی (تورکیا گازەتەسی )لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پرۆسەی
"تورکیای بێ تیرۆر"دا، پەکەکە هەریەک لە کەمپەکانی خەبات، یاژک، سەبری و
ساسۆنی لە ناوچەی مەتینا چۆڵ کردووە. بەپێی
ڕاپۆرتەکە، دوای ئەوەی ڕێکخراوەکە هەموو چالاکییەکانی بەتەواوی کۆتایی پێدەهێنێت،
ئەندامەکانی لە چوارچێوەی یاسای نوێی چاکسازیدا دەگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگە.
سەرچاوە
هەواڵگرییە تایبەتەکان بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، بەشێکی زۆری کۆگا
سەرەکییەکانی چەک ڕادەست کراون، بەڵام هێشتا بە بڕی نزیکەی یەک ملیار دۆلار چەک لە
دەستی چەکدارەکاندایە؛ لەوانەش زیاتر لە 80 مووشەکی دوورهاوێژ بە مەودای 50
کیلۆمەتر و زیاتر، دژەفڕۆکە، درۆن و کەرەستەی شەڕی ئەلیکترۆنی کە ئێستا
لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت.
پرۆسەی
گواستنەوە، تۆمارکردن و ڕادەستکردنی چەکەکان لە چوارچێوەی میکانیزمێکی هاوبەشی
ئەمنیدا لە نێوان ئەنقەرە، بەغدا و هەولێر بە هەماهەنگیی لایەنەکانی سلێمانی
بەڕێوەدەچێت. دوای
پشکنین و پشتڕاستکردنەوەی ئەشکەوت و حەشارگەکانی مەتینا، چاوەڕوان دەکرێت لە
قۆناغی داهاتوودا پرۆسەکە ناوچەکانی گارە، خواکوڕک و دواجار قەندیل بگرێتەوە تا
پرۆسەی چەکدانان و جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوەی ئاشتی بەتەواوی سەردەگرێت.
157 جار خوێندراوەتەوە