پڕۆژەی "هەژماری من" ڕایگەیاند، زیاتر لە ساڵێکە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لە پڕۆژەکە دوورخراوەتەوە و بڕیارەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر شایستە داراییەکانی مووچەخۆران نەبووە
دوای سزادانی بانکی (IDB) لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە، پڕۆژەی هەژماری من لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2025دا لە هەنگاوێکی پێشوەختەدا سەرجەم مووچەخۆرانی ئەو بانکەی بۆ سەر بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی دیکە گواستووەتەوە
ئامانج لەو هەنگاوە پاراستنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بووە، تاوەکو بەبێ ئاستەنگ بەردەوام بن لە بەکارهێنانی کارتە بانکییەکانیان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق
پڕۆژەی "هەژماری من" جەخت دەکاتەوە کە ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ حەوت بانکی فەرمی کار دەکات و سەرجەمیان پابەندی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانن.
50 جار خوێندراوەتەوە