تەرمی دووەمین منداڵی ئەو خێزانەی سلێمانی دۆزرایەوە کە لە نێوان تورکیا و یۆنان خنکان

KNN : Kurdish News Network
02:17 - 17/10/2026
کوردستان
+
-

تەرمی دووەمین منداڵی ئەو خێزانەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، کە لە ڕێگەی کۆچ بەرەو ئەوروپا لە ڕووبارێکی سنووریی نێوان تورکیا و یۆناندا خنکابوون.

 

بەرزان ڕەزا، خاڵی منداڵەکان بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، لەلایەن دایک و باوکی منداڵەکانەوە ئاگادار کراوەتەوە کە تەرمی (مێلا هەرێم) دۆزراوەتەوە و هیچ ئاسەوارێکی شێواوی بە تەرمەکەیەوە نەبینراوە.

 

پێشتریش تەرمی (هەریاد هەرێم) دۆزرابووەوە و لە ئێستادا گەڕان بەدوای تەرمی منداڵە گەورەکەی ئەو خێزانەدا بەردەوامە، کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە کاتی پەڕینەوەیان لە ڕووبارێکی نێوان تورکیا و یۆنان بەرەو ئەوروپا، بەلەمەکەیان نقوم بوو و هەر سێ منداڵەکەیان خنکان.

75 جار خوێندراوەتەوە