سکرتێری
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە ماوەی دوو ساڵدا و بەپێی
ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی هەرێم لەبری زیادبوون،
نزیکەی (79) هەزار کەس کەمیکردووە.
ئامانج ڕەحیم،
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت؛ لە ساڵی (2022) و بەپێی نووسراوێکی
فەرمیی د. خالید بەتاڵ، وەزیری پێشووی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی
هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج ملیۆن و (884) هەزار کەس بووە کە دەکاتە (14٪)ی کۆی
دانیشتووانی عێراق.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە ساڵی (2024)دا دوای ڕێکارەکانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی، ئەو
ژمارەیە بۆ پێنج ملیۆن و (805) هەزار کەس دابەزیوە، بەمەش ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم
بۆ (12.7٪) کەمبووەتەوە.
سکرتێری
ئەنجومەنی وەزیران جەخت دەکاتەوە کە لەبری زیادبوونی سروشتی، ئەم کەمبوونەوەیە
پرسیارێکی جددیی زانستی و لۆجیکی دروست دەکات. پێشی وایە ئەمە ئەنجامی گۆڕانی
ڕاستەقینەی ژمارەی دانیشتووان نییە، بەڵکو گۆڕینی نائاسایی پێوەرەکانی هەژمارکردنە
و پێویستی بە ڕوونکردنەوەی فەرمی و بەڵگەدار هەیە.
104 جار خوێندراوەتەوە