وەزارەتی
بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی زیاتر لە هەزار
درۆنی ئۆکرانییان لەسەر خاکی وڵاتەکەیان خستووەتە خوارەوە، هاوکات بەهۆی
هێرشەکانەوە لە چەند شارێکی ڕوسیا کوژراو و بریندار هەیە.
لەبارەی زیانە
گیانییەکانەوە، سەرۆکی شارەوانیی سان پترسبۆرگ ئاشکرای کرد کە بەهۆی هێرشی درۆنە
ئۆکرانییەکانەوە بۆ سەر شارەکە، کەسێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. لە
هەرێمی لینینگرادیش، حاکمی ناوچەکە ڕایگەیاند بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی
درۆنێک بەسەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا، ژنێک و سێ منداڵ بریندار بوون.
لەلایەکی
دیکەوە، سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمڕۆوە سیستمەکانی بەرگریی
ئاسمانی 76 درۆنیان خستووەتە خوارەوە کە ئاراستەی پایتەختی ڕوسیا کرابوون.
هەروەها وەزارەتی
بەرگریی ڕوسیا جەختی کردەوە کە لە دەریای ڕەشدا کەشتییەکی بارهەڵگر و بەلەمێکی
بێسەرنشینی سەر بە هێزەکانی ئۆکرانیایان کردووەتە ئامانج.
130 جار خوێندراوەتەوە