کەشتییەکی
نەوتهەڵگری زەبەلاح لە گەرووی هورمز بەهۆی بەرکەوتنی بە مینێکی دەریاییدا تەقییەوە
و هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێرانیش داخستنی گەرووەکەی ڕاگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی
تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، کەشتییەکی نەوتهەڵگر بە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتەوە لە
کاتی تێپەڕینیدا بە گەرووی هورمز بەر مینێکی دەریایی کەوتووە و بەو هۆیەوە
تەقینەوەی تێدا ڕوویداوە.
هاوکات هێزی
دەریایی ســوپای پــاسدارانــی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئێستادا گەرووی
هورمز داخراوە، هۆشداریشی داوە کە هەر کەشتییەک سەرپێچیی یاساکانی ئێران بکات،
چارەنووسی سووتان دەبێت.
58 جار خوێندراوەتەوە