پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە شێوەی دەستاودەستکردن دەدرێتە تورکمانێک

KNN : Kurdish News Network
09:40 - 16/10/2026
عێراق
+
-

محەمەد سەمعان ئاغا، وەزیری دەوڵەت لە حکوومەتی عێراق و سەرۆکی بەرەی تورکمانی، ڕایگەیاند کە پۆستی وەزارەتەکەیان نوێنەرایەتیی سەرجەم تورکمانەکان و جوگرافیای تورکمانئەلی دەکات بۆ خزمەتکردنی تەواوی گەلی عێراق

 

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سەبارەت بە پرسی پارێزگاری کەرکووک، محەمەد سەمعان ئاغا ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی دەستاودەستکردنی پۆستەکە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە و کەسایەتییەکی تورکمان پۆستەکەی بۆ ماوەیەک دەگرێتە ئەستۆ پێش ئەوەی لە قۆناغی دواتردا بدرێتە پێکهاتەی عەرەب

 

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە وەک وەزیرێکی تورکمان، کار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەکەن، بەتایبەت لە بوارەکانی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، ئاو، وزە، بازرگانی و ئاسایشدا بە هاریکاریی لەگەڵ وەزیرەکانی دیکەی عێراقدا.

78 جار خوێندراوەتەوە