وەزارەتی بازرگانی: ئەو بازرگانانەی نرخ گران دەکەن سزای زیندانیکردنیان دەگاتە دوو ساڵ

KNN : Kurdish News Network
06:40 - 14/10/2026
عێراق
+
-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، یەدەگێکی ستراتیژیی خۆراکیان هەیە کە بڕەکەی دەگاتە پێنج ملیۆن تۆن. هاوکات هۆشداری دەداتە ئەو بازرگانانەی یاری بە نرخەکانەوە دەکەن و ڕووبەڕووی سزای زیندانیکردنیان دەکەنەوە کە دەگاتە دوو ساڵ.

 

محەمەد حەنوون، ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانی ڕوونیکردەوە؛ ئەو بەشە خۆراکەی دابەشکراوە زیاتر لە 41 ملیۆن هاووڵاتی و خێزانەکانی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی نیشتمانی و پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، چاودێریی بازاڕەکان دەکەن و دۆخەکە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرەو باشتربوون چووە.

 

وەزارەتەکە لە ڕێگەی تیمەکانییەوە چاودێریی نرخەکان دەکات و ئەگەر پێویست بکات خۆراکی زیاتر دەخاتە بازاڕەوە. حەنوون جەختی لەوەش کردەوە کە بەهۆی بوونی ئەو پێنج ملیۆن تۆن یەدەگەوە، تەنانەت لە کاتی گرژییەکانی گەرووی هورمزیشدا ئاسایشی خۆراکی عێراق پارێزراو بووە. سەبارەت بە سەرپێچیکارانیش، سزای غەرامەکردن و زیندانیکردن بۆ ماوەی یەک تا دوو ساڵ جێبەجێ دەکرێت.

119 جار خوێندراوەتەوە