هۆشدارییەک لەبارەی مووچە: دابەشکردنی بە دۆلار یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق لەناودەبات

KNN : Kurdish News Network
09:25 - 09/10/2026
عێراق
+
-

شارەزایەکی ئابووری هۆشداریی دەدات لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بە دۆلار و رایدەگەیەنێت؛ ئەو هەنگاوە یەدەگی دراوی بیانی بە خێرایی دادەماڵێت و توانای بانکی ناوەندی بۆ کۆنترۆڵکردنی سیاسەتی نەختینەیی سنووردار دەکات

 

نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری : یەدەگی بیانی پارەی حازر نییە لەبەردەست وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵکوو سامانێکی دەرەکییە و بانکی ناوەندی بۆ جێگیرکردنی نرخەکان، پاراستنی بەهای دراو و دابینکردنی پارەی هاوردەکردن بەکاریدەهێنێت

 

مەرسوومی پێی وایە، ئەگەر مووچە بە دۆلار دابەش بکرێت، یەدەگی نەختینەیی بانکی ناوەندی کە بە 76 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، تەنیا لە ماوەی هەشت مانگدا کۆتایی دێت، چونکە پارەدارکردنی هاوردەکردن و مووچە پێکەوە مانگانە پێویستی بە 10 ملیار دۆلار دەبێت

 

ئەو شارەزایە هۆشداریی ئەوەش دەدات، ئەم بڕیارە نەک تەنیا خواست لەسەر دۆلار لە مەزادی دراودا کەم ناکاتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی بەردەوامیی بازرگانیپێکردن و گەورەتربوونی بۆشایی نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕی رەش، هاوکات سەروەریی نیشتمانیی دراوەکەش دەخاتە مەترسییەوە.

188 جار خوێندراوەتەوە