سەرۆکایەتیی هەرێم هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز بە توندی سەرکۆنە دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:51 - 11/10/2026
کوردستان
+
-

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە ڕۆژی شەممە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالد لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعوودیە، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانی و برینداری لەنێو خەڵکی سڤیلدا لێکەوتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتیی هەرێم پرسە و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی سەرکردایەتی، حکومەت و گەلی سعوودیە و کەسوکاری قوربانییان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ برینداران خواست.

 

هەروەها دووپاتی لە پشتیوانی و هاوسۆزیی هەرێمی کوردستان بۆ شانشینی سعوودیە کردەوە، هاوکات جەختی لە پێویستیی پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی سڤیل، ڕاگرتنی گرژییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

304 جار خوێندراوەتەوە