بانکی
بازرگانیی عێراقی (TBI) هۆشداریی توند دەداتە ئەو مووچەخۆرانەی هەرێمی
کوردستان کە بەشدارن لە پڕۆژەی (هەژماری من)، تاوەکو ئاگاداری ئەو هەوڵە
ساختەکارییانە بن کە ئامانج لێیان دزین و بردنی مووچەکانیانە.
بانکەکە
ئاشکرایکردووە، چەندین پەیج و ئەکاونتی ساختە بە ناوی بانکەکەوە لە ڕێگەی
واتسئاپەوە پەیوەندی بە هاووڵاتییانەوە دەکەن و بە بیانووی چالاککردنی کارت یان
پێدانی دۆلاری گەشتیاری، داوای وێنەی کارتی بانکی و زانیارییە کەسییەکان دەکەن. لە
ئێستاشدا بەشێک لە مووچەخۆران، بەتایبەت خانەنشینان، بوونەتە قوربانی و لەم
ڕێگەیەوە پارەکانیان براوە.
بۆ پاراستنی
هەژمارەکان، (TBI) داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکات بە هیچ شێوەیەک
وێنەی کارتەکانیان و زانیاریی کەسیی بۆ هیچ لایەنێک نەنێرن، جەختیش دەکاتەوە کە
بانک هەرگیز داوای کۆدی (OTP) یان ژمارەی نهێنیی کارت لە
بەشداربووان ناکات و هیچ پەیوەندییەکیان بەو پەیجە ساختانەوە نییە.
145 جار خوێندراوەتەوە