بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی 750 جێبەجێدەکریت

KNN : Kurdish News Network
01:56 - 05/10/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر مەرجێکی نوێی بۆ وەرگرتنی بەشەبەنزینی 750 دیناری ڕاگەیاند. بەپێی بڕیارەکە، شۆفێران پێویستە لە کاتی سەردانیکردنی بەنزینخانەکاندا تەنها کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییان پێ بێت.

 

لە ئاگادارییەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت ناوی سیانیی سەر کارتی نیشتمانی و کارتی سووتەمەنییەکە هاوتا و وەک یەک بن. ئەگەر ناوەکان جیاواز بن، شۆفێرەکە بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی بەشەبەنزینەکەی.

 

بڕیارە ئەم ڕێکارە نوێیەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە ڕێکەوتی 8ی تشرینی یەکەمی 2026ەوە بە فەرمی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

1095 جار خوێندراوەتەوە