گۆڕانخوازانی پشدەر و بتوێن ئامادەكاری بۆ قۆناغی نوێ دەكەن

KNN : Kurdish News Network
06:41 - 10/10/2026
کوردستان
+
-

"بەهێزكردنەوە و نوێنەرایەتی راستەقینە"
گۆڕانخوازانی پشدەر و بتوێن ئامادەكاری بۆ قۆناغی نوێ دەكەن
شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و دواین پێشهات و ئاڵنگاریەكان و دۆخی ناوخۆیی و هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی سنوری مەكۆی پشدەر و بتوێن، كۆدەبێتەوە.
لە چوارچێوەی راسپاردەی كۆنفڕانسی نیشتمانی و كۆبونەوەكانی جڤاتی نیشتمانی و دەستوری نوێی ناوخۆیی پەسەندكراوی كۆنفڕانس و رێكخەری گشتی، پەیوەست بە هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە، ئەمڕۆ شەممە (١٠ی١٠ی٢٠٢٦) شاندێكی گۆڕان كە پێكهاتون لە شاخەوان رەئوف بەگ و نەسرین جەمال ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی، كاوە عوسمان ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بە ئامادەبوونی باژێروان و بەرپرسی دامەزراوەی گەنجان و بەرپرس و نوێنەرانی دامەزراوەی ژنان، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی قەزا و ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی مەكۆی پشدەر و بتوێنی بزوتنەوەی گۆڕان، كۆبونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە گۆڕانخوازانی سنوورەكە ئامادەی بوون، دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەكان و هەنگاوەكان بۆ قۆناغی نوێ و نوێنەرایەتیكردنی ڕاستەقینەی داخوازییەكانی خەڵك گفتوگۆكرا، هاوكات بەرچاوڕونی درایە گۆڕانخوازان لەبارەی كار و ئەركی دامەزراوەكان و چۆنیەتی بەهێزكردنەوەی ئۆرگانەكان و پشتیوانیكردن و نوێنەرایەتی داخوازیەكانی خەڵك، لای خۆیانەوە هەڵسوڕاوان جگە لە خستنەڕوی بۆچون و پیشنیازەكانیان، جەختیان لە پاڵپشتی بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان و پشتیوانی هەنگاوەكانی داهاتووی كرد.
لە ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان سەرجەم ئاست و ئۆرگانەكان لەژیر راسپاردەی كۆنفڕانسی نیشتمانیدا و دوای كۆتایی هاتنی كۆنفرانسی تەواوكاری، سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوە و هەنگاوی كرداریی و ئامادەكاریە بۆ قۆناغی نوێ بەشێوەیەك كە لە ئاست چاوەڕوانی گۆڕانخوازان و تەواوی هەڵسوڕاوان و خەڵكدا بێت.

220 جار خوێندراوەتەوە