سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بۆ حکومەت: قەرزی کارەبا بەو مووچانە پڕبکەنەوە کە قەرزاری خەڵکن

KNN : Kurdish News Network
01:51 - 10/10/2026
کوردستان
+
-

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەرکی شەرعی و یاسایی حکومەتە قەرزی ئاو، کارەبا و باجەکان لەڕێگەی هەژمارکردنیان لەو پاشەکەوت و مووچانە وەربگرێتەوە کە قەرزاری مووچەخۆرانە، هۆشداریش دەداتە دەسەڵاتداران کە لەسەر ئەم پرسە لە دونیا و قیامەتدا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

 

پرۆفیسۆر دکتۆر حەسەن موفتی، ئاشکرایکردووە؛ نەدانی مووچە و پاشەکەوتکردنی، قەرزە لەسەر حکومەت و دەبێت پێش هەر کارێکی دیکە بیگەڕێنێتەوە. وەک کەمترین هەنگاویش، داوا دەکات مووچە نەدراوەکان بخرێتە سەر هەژمارێکی بانکی و لەبری قەرزی ئاو، کارەبا، خانوو و زەوی، بۆ مووچەخۆران ئەژمار بکرێت (مەقاسە)، تا قەرزی هەردوولا تەواو دەبێت.

 

سەرۆکی ئەنجومەنی فەتوا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر بە نووسراو و زارەکیش لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە بە زووترین کات ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن. جەختیشیکردووەتەوە کە مووچە دەچێتە چوارچێوەی "مافی خەڵک" (حق الناس) و خوای گەورە لێی خۆشنابێت تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت کە خاوەن ماف خۆی دەستبەرداری ببێت.

47 جار خوێندراوەتەوە