ژووری بازرگانیی بەغدا هۆشداری لە لێکەوتەکانی بڕیاری هەموارکردنەوەی نرخی دۆلار دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکە کاریگەریی نەرێنی و ڕاستەوخۆی لەسەر جووڵەی بازاڕ و چالاکییە ئابوورییەکان دەبێت
لە بەیاننامەیەکدا ژووری بازرگانیی بەغدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی دۆلاردا ڕاستەوخۆ تێچووی هاوردەکردن و نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بەرز دەکاتەوە، بەتایبەت کە بەشێکی زۆری بازرگانان پابەندبوونی دارایی و گرێبەستی پێشوەختەیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرەوەی وڵات هەیە
ژوورەکە داوا دەکات ڕەچاوی دۆخی بازاڕ و توانای کڕینی هاووڵاتییان بکرێت، جەختیش لە پێویستیی گرتنەبەری ڕێکاری قۆناغ بە قۆناغ دەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە گرانبوونی پاساوهەڵنەگری کاڵاکان بکرێت. هاوکات ئامادەیی خۆیشی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیریی بازاڕ دەربڕیوە.
110 جار خوێندراوەتەوە