موقتەدا سەدر،
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا کرد و تێیدا بە توندی
ڕەتیکردەوە عێراق بکرێتە گۆڕەپانی ململانێ سیاسی و ئابوورییەکان. هاوکات جەخت
دەکاتەوە کە عێراقییەکان دەیانەوێت لەگەڵ دراوسێکانیان لە ئارامی، ئاسایش و
ئاشتیدا بژین.
لە پەیامەکەیدا
کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، سەدر ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان دژی هەر لایەنێکن
وڵاتەکەیان داگیر بکات و سەربەخۆیی عێراق لە سەرووی هەموو مامەڵەیەکەوەیە. هەروەها
ئاماژەی بەوە کردووە، دەیانەوێت وڵاتەکەیان بە ئازادی و سەربەخۆیی دوور لە
دەستوەردانی دەرەکی بونیاد بنێن، جا ئەو دەستوەردانە ڕۆژهەڵاتی، ڕۆژئاوایی،
باکووری یان باشووری بێت.
ڕێبەری ڕەوتی
نیشتمانیی شیعە هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێت، ئەگەر دەیانەوێت لاپەڕەیەکی نوێ
هەڵبدەنەوە، "پێویستە بە دادپەروەری و بێ لووتبەرزی بێت". ، هەروەک راشیگەیاندووە: عێراق ڤەنزوێلا
نییە.
ئەوەشیخستووەتەڕووکە
ئەوان پابەند نین بە بەرگریکردن لە هیچ لایەنێک و نایانەوێت بە وەکالەت لەبری کەس
بجەنگن.
لە
پەیامەکەیدا، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە داوا دەکات لاپەڕەیەکی نوێی
پەیوەندییەکان بە دادپەروەری و دوور لە لووتبەرزی هەڵبدرێتەوە. هاوکات
هیوای خواست گەلی ئەمریکا ببێتە خاوەنی حکومەتێکی ئاشتیخواز کە ڕێز لە وڵاتانی
دیکە بگرێت و دوور بێت لە سیاسەتی خۆسەپاندن.
114 جار خوێندراوەتەوە