مووچە و شایستە
داراییەکانی کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسیی هەرێمی کوردستان
لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027ـی عێراقدا جێگیر دەکرێن و بەغداش پشتیوانیی
خۆی بۆ هاوتاکردنی مافەکانیان دەردەبڕێت.
بۆ ئەم مەبەستە
عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم لەگەڵ فالح
ساری، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گواستنەوەی دۆسیەی
زیندانییانی سیاسی و دابینکردنی تەواوی شایستە داراییەکانی ئەم توێژانە کرایەوە.
لای خۆیەوە،
وەزیری دارایی عێراق تەواوی پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو پرسە لە ئەنجومەنی وەزیرانی
عێراق دووپات کردەوە و بەڵێنی دا مافەکانیان لە بودجەی ساڵی 2027دا مسۆگەر بکات.
لە بەرامبەریشدا وەزیری کاروباری شەهیدانی هەرێم سوپاسی هەڵوێست و پشتیوانییەکەی
بەغدای کرد.
330 جار خوێندراوەتەوە