ئەکسیۆس: رۆبیۆ عێراقچی و شاندی ئێرانی لە نیویۆرک دەرکرد

KNN : Kurdish News Network
10:41 - 01/10/2026
جیهان
+
-

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی کردووە دەستبەجێ خاکی ئەمریکا جێبهێڵن. ئەمەش پاش بەسەرچوونی مۆڵەتی مانەوەیان و گەیشتنی دانوستانەکانی پەیوەست بە کۆتاییهێنان بە جەنگ بە بنبەست.

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، سەرەتا کۆشکی سپی گەشبین بووە بە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان، بەڵام دواتر دەرکەوتووە هەردوولا لەسەر هەڵوێستەکانیان سوورن و ئامادەی سازش نین. سەرەڕای هەوڵە چڕەکانی ناوبژیوانانی قەتەر بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و دۆزینەوەی ڕێگەیەکی دیپلۆماسی، پێشکەوتنەکان زۆر سنووردار بوون، هەر بۆیە کاتێک ئەمریکا دڵنیا بووە لەوەی هەوڵەکان بێ ئەنجامن، ڕوبیۆ داوای لە شاندەکەی تاران کردووە نیویۆرک جێبهێڵن.

 

لە بەرامبەردا، نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەواڵی دەرکردن و فشاری واشنتنی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، شاندەکەیان بەپێی خشتەیەکی کاتیی پێشوەختە نیویۆرکی بەجێهێشتووە. بەپێی ڕوونکردنەوەکەی نوێنەرایەتییەکە، شاندی ئێران کاتژمێر (1:20)ی سەرلەبەیانی سێشەممە بە فڕۆکەیەک نیویۆرکیان جێهێشتووە و بەرەو دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێکەوتوون.

620 جار خوێندراوەتەوە