عەلی زەیدی: سەرچاوەکانی گەندەڵی وشکدەکەین و دەوڵەتێکی بەهێز بونیاددەنێین

KNN : Kurdish News Network
06:12 - 06/10/2026
عێراق
+
-

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ڕەوتی هێڵی نیشتمانی کۆبووەوە و جەختی لە بەردەوامیی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەگەڕخستنی توانای گەنجان لە چاکسازییە ئابوورییەکاندا کردەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە عەزیز ڕوبەیعی، سەرۆکی ڕەوتی هێڵی نیشتمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕەوتەکە کرد. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە کرد، گەنجان بزوێنەری سەرەکیی گەشەپێدان و دروستکردنی گۆڕانکارین. هەروەها ڕوونیکردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی سیاسەتە چاکسازییەکانی بەتایبەت لە بواری ئابووریدا، بە ئامانجی بونیادنانی ئابوورییەکی بەرهەمهێنەر و بەردەوام.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆک وەزیران دووپاتیکردەوە کە هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وشککردنی سەرچاوەکانی بەردەوامە، ئەوەش بۆ پاراستنی سامانی گشتی و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییان. هاوکات جەختی لە چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکان و بونیادنانی دەوڵەتێکی دامەزراوەیی بەهێز کردەوە.

 

لای خۆیانەوە، شاندەکەی ڕەوتی هێڵی نیشتمانی پاڵپشتیی خۆیان بۆ سیاسەتەکانی حکومەت دەربڕی و چەندین دیدگا و بیرۆکەیان لەسەر پرسە ئابووری و سیاسییەکان خستە ڕوو.

61 جار خوێندراوەتەوە