دیلان غەفوور: هەولێر و بەغدا لەسەر سێ خاڵی سەرەکیی پرۆژەیاسای بودجەی 2027 ناکۆکن

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 06/10/2026
کوردستان
+
-

ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 بەردەوامە و تا ئێستا هەردوو حکومەت لەسەر سێ خاڵی سەرەکیی تایبەت بە پشکی هەرێم، ڕادەستکردنی نەوت و داهاتە ناوخۆییەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

 

دیلان غەفوور، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ بەغدا پشکی هەرێمی بە 12.7٪ دیاریکردووە بە بیانووی دەرکردنی ئاوارە و بیانییەکان لە ئاماری دانیشتووانی هەرێم، بەڵام کوردستان داوای 14.14٪ دەکات لەسەر بنەمای دوایین سەرژمێریی گشتی.

 

هاوکات بەغدا داوای ڕادەستکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەکات، لەکاتێکدا هەرێم دەیەوێت ئەو بڕە 250 بۆ 280 هەزار بەرمیل بێت.

 

سەبارەت بە باج و گومرگیش، عێراق و ئەنجومەنی دەوڵەت بە داهاتی سیادیی هەژماری دەکەن و دەبێت بگەڕێتەوە ناوەند، بەڵام هەرێم ئەوە ڕەتدەکاتەوە. ئەم کێشانەش لە میانی میوانداریکردنی فالح ساری، وەزیری دارایی لە لیژنەکە تاوتوێ کراون.

204 جار خوێندراوەتەوە