بانکی ناوەندی نرخی فەرمیی دۆلاری گۆڕی؛ فرۆشتن بە هاووڵاتییان بووە 1520 دینار

KNN : Kurdish News Network
01:53 - 07/10/2026
عێراق
+
-

بانکی ناوەندیی عێراق بە فەرمی گۆڕانکاریی لە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕاگەیاند و نرخی فرۆشتنی بە هاووڵاتییان بە 1520 دینار جێگیر کرد

 

بەپێی بەیاننامەیەکی بانکی ناوەندی، کە لەسەر بنەمای هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە، لە ئەمڕۆ چوارشەممە (7ی 10ی 2026)ـەوە نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1500دینار و فرۆشتنی بە بانکەکانیش بە 1510دینار دەبێت

 

بانکی ناوەندی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە یەدەگی دراوی بیانییەکەی بەتەواوی بەسە بۆ پڕکردنەوەی خێرای سەرجەم داواکارییەکانی حەواڵەی دەرەکی، پارەدارکردنی بازرگانی و پێدانی کاش بە گەشتیاران بێ هیچ کۆتوبەندێک

 

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەم گۆڕانکارییە هەنگاوێکە بۆ پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و پیشەسازی، ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان لە کەرتە نانەوتییەکان، هاوکات دروستکردنی هەلی کاری نوێ بۆ گەنجان بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری.

97 جار خوێندراوەتەوە