بڕیار ڕەشید،
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سێ داواکاریی بەپەلەی پەرلەمانیی بۆ
ڕووبەڕووبوونەوەی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ڕاگەیاند،
ئەمەش بە ئامانجی پاراستنی بژێوی و هێزی کڕینی هاووڵاتییان لە قەیرانە
ئابوورییەکان.
بەپێی
داواکارییەکان، داوا کراوە بەپەلە لیژنەیەکی پەرلەمانی بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە
ئابووری و ژیانییەکانی بڕیارەکە پێکبهێنرێت. هاوکات پێویستە هەریەک لە وەزیری
دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن، بۆ ئەوەی
تاوتوێی هۆکارەکانی بڕیارەکە بکرێت و بەدیلی گونجاو بخرێتە ڕوو.
لە بەشێکی
دیکەی هەوڵەکاندا، ئەو پەرلەمانتارە داوا دەکات ڕاسپاردەیەک لە پەرلەمانەوە بخرێتە
دەنگدان، تاوەکو داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت جێبەجێکردنی بڕیارەکە
بەشێوەیەکی کاتی ڕابگرێت. ئەم ڕاگرتنەش بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی
هەڵسەنگاندنەکان تەواو دەبن و ڕاسپاردەی لیژنە پەرلەمانییەکە پێشکەش دەکرێت.
90 جار خوێندراوەتەوە