بەڕێوەبەرایەتیی
نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی سەبارەت بە ونبوونی کارتی ئەلیکترۆنیی
سووتەمەنی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی ونبوونی کارتەکانیان
ڕاستەوخۆ سەردانیان بکەن. ئەمەش بە مەبەستی ڕاگرتنی کارتەکە و ڕێگریکردنە
لە بەکارهێنانی لەلایەن کەسانی دیکەوە.
بۆ
دەرهێنانەوەی کارتی نوێ وەک جێگرەوە، پێویستە کەسی یەکەم و خاوەنی کارتەکە (سەرۆکی
خێزان) خۆی لە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئامادە بێت. هەروەها دەبێت کارتی نیشتمانیی
ئەسڵی، فۆرمی ئەلیکترۆنی، فۆرمی خۆراکی کۆن و نووسراوی بەشی ونبووەکانی پۆلیس
(مەفقودات) لەگەڵ خۆیدا ببات.
بەپێی
ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، دوای ئەنجامدانی سەردانەکە و جێبەجێکردنی
مامەڵەکە، لە ماوەی یەک مانگدا کارتێکی نوێی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییەکە دروست
دەکرێتەوە.
248 جار خوێندراوەتەوە