شەپۆلێکی نوێی بارانبارین و هەورەبروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:45 - 04/10/2026
کوردستان
+
-

پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین و هەورەبروسکە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، کە سەرەتا لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەوە دەست پێدەکات و دواتر ناوچەکانی دیکەش دەگرێتەوە.

 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە کەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەرز دەبنەوە. بەڵام ڕۆژی دووشەممە بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوورەوە، گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوادا دێت و لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ناسەقامگیریی کەشوهەوا دەست پێدەکاتەوە.

 

شەپۆلەکە بە چالاکبوونی هەورەبروسکەی بەهێز و تاوەبارانی مامناوەند و بەخوڕ دەست پێدەکات. بۆ ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەش پلەکانی گەرما دادەبەزن و شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەکانی سۆران و ڕاپەڕین، بەڵام کاریگەرییەکەی لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت.

1936 جار خوێندراوەتەوە