چین، ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا پلانیان بۆ زیادکردنی
بەرهەمهێنان و دابینکردنی بەرهەمە نەوتییە پاڵێوراوەکان و پاراستنی سەقامگیریی
ڕەوتی وزە ڕاگەیاند، هاوکات جەختیان کردەوە جەنگی ئەتۆمی نابێت بەرپا بکرێت.
بەپێی ئەو
ڕاگەیەندراوە هاوبەشەی کەناڵی ئەلجەزیرە بڵاوی کردووەتەوە، سەرکردەکانی هەرسێ وڵات
دووپاتیان کردووەتەوە گفتوگۆ لەبارەی کەمکردنەوەی مەترسییە ئەتۆمییەکان و
ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدەن.
لە تەوەری
وزەدا، چین، ئەمەریکا و ڕووسیا جارێکی دیکە گرنگیی سەقامگیریی ڕەوتی وزەیان دووپات
کردووەتەوە و ئاشکرایان کردووە پلانیان هەیە بەرهەمهێنان و دابینکردنی بەرهەمە
نەوتییە پاڵێوراوەکان زیاد بکەن.
سەبارەت بە
دامەزراوە دادوەرییەکانیش، هەرسێ وڵات لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوایان لە دادگای
تاوانی نێودەوڵەتی و دامەزراوە هاوشێوەکانی کردووە دەسەڵاتە دادوەرییەکانیان بە
خراپی بەکارنەهێنن.
176 جار خوێندراوەتەوە