هێزی دەریایی
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، توانیویانە لە دەروازەی گەرووی هورمز دەستبەسەر
یەکێک لە پێشکەوتووترین ژێردەریاییە زیرەک و بێسەرنشینەکانی سوپای ئەمریکادا بگرن.
سوپای پاسداران
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "ئەو ژێردەریاییە زیرەکە خاوەنی
نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانییە لە بواری ژێردەریاییدا، کە لە ساڵی (2025)ـدا
ڕادەستی کەشتیگەلی سوپای ئەمریکا کراوە".
هەروەها جەختی
لەوەش کردووەتەوە کە لە ئێستادا ئەو ژێردەریاییە وەک دەستکەوت لەلایەن
هێزەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بڕیاریشە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا
وێنەکانی بڵاوبکرێنەوە.
57 جار خوێندراوەتەوە