ئاژانسی تەسنیم: ئەمریکا هێرشی مووشەکی دەکاتە سەر نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لە کەنداو

KNN : Kurdish News Network
11:44 - 05/09/2026
جیهان
+
-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لە نزیک دوورگەی خارگ لە کەنداوی فارس، بە چوار مووشەک لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کرایە ئامانج و بەهۆیەوە زیان بە کەشتییەکە گەیشت، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

 

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە کەنداوی فارس و لە نزیک دوورگەی خارگ بیستراوە، دەرکەوتووە کە نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لە دووریی شەش میل لە لەنگەرگای دوورگەکە کراوەتە ئامانج.

 

سەبارەت بە سەلامەتیی تیمی کەشتییەکە و قەبارەی زیانەکان، سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە؛ خۆشبەختانە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە و لە ئێستادا کارمەندانی نەوتهەڵگرەکە سەرقاڵی چۆڵکردنی کەشتییەکەن.

 

هاوکات، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی قەبارەی زیانەکان و وردەکاریی زیاتری ڕووداوەکە، و بڕیارە لە کاتەکانی داهاتوودا زانیاریی نوێ لەو بارەیەوە بڵاوبکرێتەوە.

109 جار خوێندراوەتەوە