سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە بەغداوە پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ ڕێکخستنی چەک لە عێراق ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
06:57 - 20/08/2026
عێراق
+
-

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پشتگیری لە دانانی چوارچێوەیەکی یاسایی دەکات بۆ ڕێکخستنی چەک و خستنە ژێر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق

 

لە لێدوانێکیدا لە بەغدا، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە پرسی چەک لە عێراق ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ئێران بەتەواوی پاڵپشتی لە هەنگاوەکان دەکات بۆ دروستکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی کە پرسی چەک ڕێکبخات، بە جۆرێک کە سەرجەم چەکەکان لەژێر فەرمان و دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا بن.

302 جار خوێندراوەتەوە